زایەڵە ـــ لە دەسپێکی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی لاوانی تەمەن ژێر 23ساڵی ئاسیا لەسەر ئاوە ئارامەکان، تیپی نەتەوەیی ئێران 4 مەداڵی دەستکەوت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی بەلەمسواری، پێشبڕکێیەکانی قارەمانی لاوانی ئاسیا بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە وڵاتی ئوزبکستان و لەشاری سەمەرقەند دەستیپێکرد.
لەو پێشبڕکێیانەدا وەرزشوانانی وڵاتی ئێران لەگەڵ ڕەقیبەکانیان کەوتنە کێبەرکێ و چەندین مەداڵ و نیشانیان بەدەست هێنا لەوانە عەباس حوسەینی کە لە کۆڕی یەککەسیدا، ڕەقیبەکانی خەڵکی قەزاقستان و قرقیزستان و هێند و هۆنگ هۆنگی لە کەمترین کاتدا بەزاند و ڕاستە و خۆ گەیشتە قۆناخی فیناڵ.
لە کۆڕی تایبەت بە دووکەسیشدا داریووشی موحمەدی و عەلیڕەزای خەمسە، ڕەقیبەکانی خەڵکی چین و قەزاقستان و تایلەند و هۆنگ هۆنگیان لە کەمتر کاتدا بەزاند و بۆ قۆناخی دوایین سەرکەفتن.
لە یەکەمین پێشبڕکی فیناڵیشدا خاتوو تەرەنۆمی ئەکبەرزادە ڕەقیبەکانی خەڵکی ئوزبکستان و قرقیزستان و تایلەند و قەزاقستان بەزاند و پلەی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی بەدەست هێنا و بوو بە خاوەن مەداڵی زێوی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی بەلەمسواری لاوانی ئاسیا.
ئەو پێشبڕکێیانە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی 6ی گوڵان لە شاری سەمەرقەندی ئوزبکستاندا درێژەی هەیە.