زایەڵە - شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٥ی مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بەتینی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە". 
 
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" شەپۆلێکی بەتینی گەرما لە دوو رۆژی داھاتوودا لەسەر ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای ئەفریقا و ئیسپانیا پلەکانی گەرما ١٠ تا ١٦ پلە بۆ سەروو مامناوەندی ئەم کاتە بەرزدەکاتەوە". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بارستە ھەوا گەرمە دواتر بۆ باکوری رۆژھەڵاتی ئەفریقا جوڵە دەکات لە ڕۆژی ٥ی ئایاریش دەگاتە هەرێم تا گەیشتنی بە ناوچەکە کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە.