زایەڵە - کامیل محمود نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند، یەزیدییەکان هەڵەیەکی گەورەو مێژووییان کردووە و باجەکەشی دەدەن، مەگەر لایەنی دیار و ناوەندی ئایینی فەرمییان بەیاننامەی ئیدانەی تاوانەکە دەربکات کە تا ئێستا نەبیستراوە ئەوە بکەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت تاوانەکە هەڵوێست و حیقدی دەستەجەمعی ئەو کەمینە ئایینیەیە، ڕووداوەکانی ڕابردووشیان دەری دەخات کە چەندە گروپێکی دەمارگیرو حاقیدن بەرامبەر بەئیسلام، نمونەی لەیادنەکراوی دوعای کچیان کە چۆن بەشێوەیەکی دڕندانە هەموویان پێکەوە بەشداربوون لەکوشتنیدا.

وتیشی، من تەمەننا دەکەم عاقڵەکانیان ئیدانەی ئەم تاوانە ناشرین و قیزەونە بکەن لەپێناوی بەرژەوەندی خۆیان و دۆخی پێکەوەژیانیان لەگەڵ موسڵمانانی ناوچەکە.پێویستە موسڵمانانیش حەکیمانە دۆخەکە بخوێننەوەو نەکەونە ناو کاردانەوەو دۆخێکی نەخوازراوەوە کە ناحەزانی ئیسلام پلانی پێشوەختەیان بۆ دانەوەو ئامانجیان نانەوەی بشێویترە لەناوچەکەدا، چونکە بمانەوێ و نەمانەوێ زۆرینەی موسڵمان بەرپرسیاری یەکەمی ئارامی ناوچەکەیە.

کامەران کەریم