زایەڵە - ‎بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٤/٢٩ لە بنكەی ژین لە سلێمانی ، دیداری نێودەوڵەتیی ئەفسانەی گۆرانی و میوزیكی لوڕیی” رەزای سەقایی” ، بەڕێوەچوو.

  دیدارەكە لەلایەن سەنتەری هاوبەشیی لوڕ و گروپی  موزیكی لوڕەوە سازكرابوو ، چەند چالاكییەكی لەخۆگرتبوو ، وەك پێشكەشكردنی چەند پانێلێك  لەسەر ئاواز و میوزیكی لوڕ و هونەرمەند رەزای سەقایی ، هەروەها پێشكەشكردنی  چەند گۆرانییەك لە شاكارەكانی رەزای سەقایی  لەلایەن  خاتوو  مریەمی خانەساز، وە پێشكەشكردنی  چەند كتێب و سی دی یەك وەك دیاری بە ئامادەبووان .

سلێمانی - ڤینۆس تۆفیق