زایەڵە ـــ خانمە مەلەوانێکی ئێرانی و ناسراو بە خاتوونی زەریاکان، چوارمین ڕیکۆردی گینێسی خۆی تۆمار کردووە.
خاتوو ئێلهام ئەسغەری کەوا ڕیکۆردی پێشووی خۆی لەساڵی 1398ی هەتاوی بە شانی بەستراوە و بە درێژایی 10 کیلۆمەتر و لەکاتی 4 کاتژمێر و 58 خولەک تۆمار کردبوو ئەوا ئێستاکە بە هەڵگرتنی قایەخێکی کایاکی 15 کیلۆیی لەگەڵ کێشێکی 40 کیلۆگرامی، درێژایی 5 کیلۆمەتر لە زەریای دڕناوی فارسی بڕیوە، تەنیا لە ماوەی 1 کاتژمێر و 50 خولەکدا و بەم شێوازە چوارمین ڕیکوردی گینێسی خۆی تۆمار کردووە.
پێشتر ئەو جۆرە ڕیکۆردە تایبەت بوو بە نیک واتسۆن وەرزشوانی خەڵکی بەریتانیا کە دوایین جار ئەو ڕیکۆردەی بە ماوەی دوو کاتژمێر و 44 خولەک تۆماری کردبوو بەڵام ئێستا و بە جیاوازی 44 خولەک ئەو ڕیکۆردە، تایبەتە بە خاتوو ئێلهامی ئەسغەری، خانمە مەلەوانی ئێرانی.