زایەڵە - "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەقامگیری دۆخی ئەمنی فاکتەرێکی زۆر گرنگە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا" یەحیا ڕەسوڵ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "محه‌مه‌د شیاع سودانی " سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان کە تیایدا وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و سه‌رۆكی ده‌زگای رووبەرووبونەوەی تیرۆر و ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆك ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و گه‌وره فه‌رمانده‌كان له‌پێكهاته سه‌ربازی وئه‌منییه جیاجیاكان ئاماده‌بوون.
بەپێی بەیاننامەکەبێت سەرۆک وەزیران گوێ لە دەستکەوتەکانی نیوه‌ی ساڵ گرت سه‌باره‌ت به‌گرنگترین ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری وناوخۆ و ده‌زگا و فه‌رمانگا ئه‌منی و هه‌واڵگیریه‌كان جێبه‌جێ ده‌کرێن ،به‌تایبه‌تی هه‌وڵه نیشتیمانیه‌كان بۆ راونانی پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش و تاوانە رێكخراوەکان.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە : کە فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌کان ، هه‌وڵ وچاودێریكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ راوانانی تیرۆر‌و تاوانباران به‌رز نرخاند، و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه‌ده‌بێت به‌گیانی یه‌ك تیم له‌پێناو عێراق كاربكه‌ن، هه‌روه‌ک تیشکی خستە سەر سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی کە فاكته‌رێكی زۆر گرنگه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار و سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی وڵات.
هەروەک سەرۆک وەزیران دووپاتیكرده‌وه كه‌پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توانای هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بكرێت له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئەرکی هه‌ڵسه‌نگاندن لەبەرامبەر بەرپرسیاریەتی .
هەر بەپێی بەیاننامەکە : سەرۆک وەزیران چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ئاراسته کردن كه به‌هۆیانه‌وه كاری ئه‌منی و خزمه‌تكردن باشتر ده‌بێت لە ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌پێناو پشتگیریكردنی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت.
لەکۆتاییدا ئاماده‌بووان گوێیان له‌راسپارده‌كانی سەرۆک وەزیران گرت و جه‌ختیان له‌ئاماده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه كرده‌وه بۆ دابینكردنی ره‌وشێكی له‌باری ئه‌منی و پێشكێش كردنی پشتگیری وپاڵپشتی پێویست بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت له‌خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌وئاسته‌ی كه‌شایسته‌یانه.