زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پارێزگاریکردن لە ژیان و گیانی كرێكاران له‌شوێنی كارەکانیاندا، لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار لە سنوری شاری سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانە سه‌ردانی كارگه و كۆمپانیاکان دەکەن، تاوەکو بە هاوکاری خاوەن کارەکان ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروست بۆ کرێکاران دەستەبەربکرێت، و ئاماری چەند ساڵی رابردووی لیژنەی سەلامەتی کرێکاریش دەریدەخات به‌هۆی گرنگی نه‌دان به رێنماییەکانی سه‌لامه‌تی كرێكار له‌شوێنی كاردا، قائیمقامه‌ت دوو شوێنی روبه‌ڕوی دادگا كردوەتەوە.
به‌پێی ئاماری پێنج ساڵی رابردوی نێوان ساڵانی (2018 بۆ 2022)، لیژنه‌ی كرێكاری سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، (4) چوار هه‌زار و (789) سه‌ردانی بۆ کارگە و کۆمپانیا و شوێنکارە جیاوازەکانی سنوری شاری سلێمانی ئەنجامداوە، و له‌کۆی ئەو سەردانانەشدا بەهۆی ناسەلامەتی و خراپی شوێنی کارەوە (296) حاڵەتی سه‌رپێچی تۆماركراوە، وە (736) شوێنیشی ئاگادار كراوەتەوە كه پێویسته له‌شوێنی كاركردنیاندا رەچاوی مه‌رج ورێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی كرێكار بکەن، تاوەکو لیژنەی سەلامەتی کرێکار بتوانێت بە هاوکاری خاوەن کارەکان ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەت بۆ کرێکاران دەستەبەر بکەن و گیان و ژیانی کرێکارانی تێدا پارێزراو بێت و هیچ کرێکارێک نەبێتە قوربانی.
لە ئامارى لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار بۆ پێنج ساڵی رابردودا ئاماژه بۆئهوهكراوه، به‌هۆی چه‌ندجارێك دووباره‌بوونەوەی حاڵەتەکانی سه‌رپێچی، لیژنه‌كه به‌بریاری قائیمقامی سلێمانی پێنج شوێنی داخستوه، هه‌وه‌رها به‌هۆی بهردەوامبون له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كان و گرنگی نه‌دان به رێنماییەکانی سه‌لامه‌تی كرێكار له‌شوێنی كاردا، قائیمقامه‌ت دوو شوێنی روبه‌ڕوی دادگا كردوەتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی گرنگی بە ژیان و سەلامەتی کرێکار دەدات و لە رێگەی لیژنەی سەلامەتی کرێکارەوە کار بۆ باشتربوونی هەلومەرجی کرێکاران و ژینگەی کارکردن دەکات، هەوڵدەدات لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە ئاستەنگ و مەترسییەکانی بەردەم کرێکاران کەمبکاتەوە، تاوەکو رێگری بکرێت لەو قوربانییە زۆرانەی دەستی کار، کە ساڵانە بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییەوە روودەدەن.
کامەران کەریم