زایەڵە - دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، شەوی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٣ لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری ناوخۆی بەغداد و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، توانرا دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن.
لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕی یەک کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
هەردوو تۆمەتبارەکە بەڕەگەز کوردن و دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و بەپێی مادەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان راگیراون و ڕادەستی یاسا کراون.
کامەران کەریم