زایەڵە - چرۆحمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سوپاس بۆ خوا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پارێزگای هەڵەبجە بە سەرکەوتوویی تێپەڕی، پشتیوان بەخوا و بەهەوڵی هەموولایەکی دڵسۆز قۆناغەکانی تری بەسەرکەوتوی تێدەپەڕێت.
وتیشی، سوپاسی تایبەتم بۆ سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی هەیە کە هەر لەسەرەتای ئەم خولەوە بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە یەکێک بو لەو بابەتانەی کە هەمیشە مەبەستی بوو جێبەجێ ببێت و بەندە لەچەندین کۆبوونەوەدا باسم کردوە و یەکێک بوە لەتەوەرە سەرەکییەکان و بەڕێزیشیان هەموو پشتگیری و پشتیوانییەکی بۆ بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەربڕیوەو سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەمانی ڕاسپاردووە کە ئەولەویەتی کارەکانمان بێت ئەمەش لەپیناو قەرەبووکردنەوەیەکی بچوکی شارەکەو کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران و هاوڵاتیانی.
ئەوەشی خستەڕو، لەداهاتوییەکی نزیکدا ئەم پڕۆسەیەدەبێتەدەستکەوتێکی جوان و ئەیکەین بە گوڵێک بۆ یەخەی دایکی شەهیدان.
کامەران کەریم