زایەڵە - علی حاجی زه‌ڵمی ئەندامی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ریمه‌ی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت ده‌قا و ده‌ق پێچه‌وانه‌ی وه‌ربگرین وابزانم زۆر باشتر ئه‌بێت. راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌ندی كه‌ناڵ جگە لەوەی بە خوێن و داهات و قوتی میللەت دەبرێن بەڕێوە.لەپاڵ ئەمەشدا بونه‌ته سه‌ر ئێشه بۆ میلله‌ت بێجگه له درۆ هیچی تریان پێ نیه بگره هه‌ندێكیشیان زۆر نا پیشه‌ییانه مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا "بۆیه رۆڵی پیچه‌وانه ده‌بینن له‌بری خزمه‌تكردن به هاولاتیان بونه‌ته زه‌حمه‌ت و ده‌ردی سه‌ری بۆ نمونه لەکاتی ڕودانی هەر حاڵەتێکی کوشتن یان تیرۆر کردن یان سوتان یان هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی تردا.پێش لایەنی پەیوەندی دار و دەزگا ئەمنیەکان دەکەون و بەدواداچون بۆ ئەوکەیسانە دەکەن و دودڵی وڕاڕاییەکی زۆر دەخەنە دڵی میللەتەوە ئەوسەری نیە.
وتیشی، ئەم ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئێمه تا ئێسته‌ش ناتوانن به شیوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن و ته‌نها باسی گرفته‌كان ئه‌كه‌ن و ناتوانن له‌رێی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه رێگه‌چاره و بۆ ئه‌وگرفته بخه‌نه روو بۆیه ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندنه‌كان كاریگه‌ری سلبی كردوه‌ته سه‌ر ده‌رونی هاوڵاتیان بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەادیدار ئاوڕێکی جدی لەم بابەتە بداتەوەو سنورێک بۆ ئەم پاشاگەردانیەی ڕاگەیاندنەکان دابنێت.
کامەران کەریم