زایەڵە - هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا عێراق پابەندە بە ناردنی نەوت و بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكانی دیكە بۆ هەرێم و ئەگەر نەوت و بەنزین نەنێرێت بۆ هەرێم كێشەی بەرزی نرخی بەنزین بەردەوام دەبێت.
وتیشی،داوامان لە حكومەتی عێراق كردووە بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ سلێمانی دابینبكات و بەدابینكردنی كێشەی بەرزی نرخی بەنزین چارەسەر دەبێت.
کامەران کەریم