زایەڵە ـــ ئاڵمانیا پێشبڕکێیەکانی قۆناخی، جامی جیهانی شمشێربازی بەهۆی ئامادەبوونی وەرزشوانە ڕووس و بێلارووسەکان موڵغا کردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیای ڕووسی چمپیونات، پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی شمشێربازی پیاوانی ئاڵمانیا بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی وەرزشوانەکان لەبەر وەرگرتنی وەرزشکارە ڕووس و بێلاڕووسەکان لە پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکاندا موڵغا بوویەوە. ئەو قۆناخە لە پێشبڕکێیەکان بڕیار وا بوو ڕۆژی 10 تا 12ی مانگی گەڵاڕێزان و لەشاری (بون)ی ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.
فیدراسیۆنی جیهانی شمشێربازی(FIE) پێشتر بڕیاری لەسەر ئەوە دابوو کە وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان ئیزنیان هەیەتی بەشداری پێشبڕکێیەکان بکەن. ئەو بڕیارە بە پێی ڕاسپێری لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک(IOC) دەرکرابوو.
بڕیار وابوو وەرزشوانانی ئەو دوو وڵاتە لە نیوەی دووهەمی مانگی ئاڤریلی 2023 بەشداری پێشبڕکێیەکان بکەن.
جگە لە ئەڵمانیا فیدراسیۆنی شمشێربازی وڵاتی سوئێدیش بەرگری لە وەرزشوانەکانی خۆی کردبوو بۆ بەشداری لەو پێشبڕکێیانەی کە وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکانی تێدا بەشدارن.