زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،ئەو هاووڵاتیانەی کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، پێویستە بڕی (٤٥٠٠) دۆلار بدەن بە وەزارەتی ئەوقاف وەک تێچووى سەفەرەکەو ڕێکخستنى کارەکانى سەفەرەکەیان لە هەرێم و لە وڵاتى سعودیە، بەڵام پێیان وتراوە پێویستە لە بازاڕی ڕەش دۆلار بە نرخی بازاڕ بکرنو بیهێنن بۆ ئێمە، ئەمەش ناڕەوایەو جیاوازی نێوان ئەو دوو نرخە نزیکەی (٦٥٠,٠٠٠) دینارە لە کۆى پارەکە.
وتیشی، حاجیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە تامەزرۆییەوە چەندین ساڵ چاوەڕێیان کردووە تا ناویان لە تیروپشک دەرچووە، هەروەها بە دینار دینار ئەو پارەیان کۆکردووەتەوە تا ئەو فەریزە گەورەیە بەجێبهێننو سەفەری ماڵی خوا بکەن، بۆیە ئەمە ئەرکی وەزارەتی ئەوقافو وەزارەتی دارایی هەرێمە ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکەن و ڕێگە نەدەن هاووڵاتیان لەوە زیاتر بارگران بن لەو فەریزە پیرۆزە کە لە بنەمادا تێچووەکە خۆى زۆرە بە بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو.
کامەران کەریم