زایەڵە - وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ماوەی هەناردەی غازی وڵاتەکەی بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیکە دریژکردوەتەوە، دەشڵێت، "ئەم بڕیارەمان دوای وردبینی شارەزایانی وڵاتەکە دەرکردوە".

جەواد ئوجی، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، دوای وردبینی شارەزایانی وڵات ماوەی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیکە دریژکراوەتەوە.

لە ئێستادا، ئێران دو گرێبەستی لەگەڵ عێراقدا هەیە، بۆ هەناردەی غازی وڵاتەکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و ئەم دو گرێبەستە بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە دریژکراوەتەوە.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، وڵاتەکەی بەپێی ئەو توانا مرۆیی وهونەری ئەندازیاریەی هەیەتی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لەبواری وزە و گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لەگەڵ عێراق دەدات.