زایەڵە - شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی ده‌ڵێت، هۆشداری ئەدەین بە جوتیاران لەهەمبەر شەپۆلە بارانەکەی کۆتایی ئەم هەفتەیه‌، بۆ سەرەتای هەفتە، چونکە هەورە بروسکەی بەهێزی لەگەڵەو مەترسیدارە بۆ کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پەڵاش و گەنمو بەروبومی وشک بووی جوتیاران.

ڕاشیگه‌یاند، بەپێی شیکاری وپێشبینیەکانمان لەکۆتایی ئەم هەفتە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین بەشێوەی ناسەقامگیری کەش ناوچە جیاوازه کان دەگرێتەوە لەم حاڵەتەدا بەهۆی هاتنی شێیەکی باشی گەرمۆیەکی مەداری، هاوکات هاتنی شێی دەریای ناوەڕاست و سور لەگەڵیدا حاڵەتەکە فروانترو باشتر دەکات جەبهەی سارد یان حەوزی سارد لەحاڵەتەکەدا کەبوونی دەبێت .

لەگەڵ بوونی شێەکی باش تێکەڵ دەبێتو دەبێتە دروست بوونی هەوری کەڵەبووی زۆر لەسەرناوچە جیاوازەکانو بەمەش مەترسی هەورە بروسکەی زۆر دەکرێت لەمەودای شەپۆل و حاڵەتەکەدا بۆیە داوا لەجوتیارە بەرێزەکان دەکەین ئەم ماوەیە ئاگاداری بەروبومەکانیان ببن.

ڕونیشیکردەوە،هاوکات لەپێش کۆتایی شەپۆلەکە بۆ سەرەتای شەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ دابەزینی پەستان و بەرزی شێ و ڕودانی ئەم حاڵەتە بارانو هەورە بروسکەی کۆتایی هەفتە بۆ سەرەتای هەفتە.

کامەران کەریم