زایەڵە - شاسوار عەبدولواحید بە سەردانێکی دوو رۆژە لە تارانی پایتەختی ئێرانە و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بڵاوی کردەوە؛ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئێران لەگەڵ بەشێکی کاربەدەست و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچ کام لە لایەنەکان وردەکاریی کۆبوونەوەکەیان بڵاونەکردووەتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ هاوکات لەماوەی رابردووشدا چەندین شاند و نوێنەری وڵاتانی بیانی لەناویشیاندا ئەمریکا و بەریتانیا و یۆنامی و نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نەوەی نوێیان کرد.

ئەمە جگە لەوەی چەندین لایەن و کەسایەتی عێراقی بە جیا سەردان و دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامداوە، لە ناویاندا سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و سەرۆک وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی و هەروەها چەندین بەرپرسی تری عێراق.