سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایدهگهیهنێت، ئەمڕۆ 200 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا،بە میدیاكانی راگەیاند، ئەمڕۆ لەڕێگەی بانكی رافدەینەوە حكومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانكی ناوەندی هەرێم لە هەولێر، بڕیاریشە بەزوترینكات لەڕێگەی بانكی رەشیدیشەوە بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بخاتەسەر هەژماری بانكی ناوەندی هەرێم.
ئاماژهی بهوهش كرد،ئەو 400 ملیار دینارە وەكو قەرزێكە دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، دوای ئەوەی كە پرۆژەیاسای بودجەی 2023 پەسەندكرا، قەرزەكە وەردەگیرێتەوە.
سەرەتای ئەم مانگەلە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار ی لە ڕێگای بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە ناردوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
کامەران کەریم