زایەڵە - پۆلیسى سەیدسادق، 1300 کارتۆن هێلکەى بێ بەرواریان دەستبەسەرداگرت و دوو تۆمەتباریشین دەستگیرکرد.

بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت كه‌ هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی‌ تێدا بووه‌و‌ هیچ به‌روارێكی‌ ده‌رچوون‌ و به‌سه‌رچوونی‌ له‌سه‌ر نه‌بووه‌.

ئاشکراشى دەکات، دوو تۆمەتبار لەسەر ئەو کارە دەستگیرکراون کە بەنیازبون لە ناو بازاڕدا ساغى بکەنەوە.

کامەران کەریم