زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری  وتەبێژی  پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   تەرمی کچێک بەناوی (م ، ا ، س ) لەدایکبووی 2008 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی خنکان بە پەت گیانی لەدەستدابووبەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی نەبوە و ناشزانن بەچی هۆکارێک لەماڵی خۆیان  خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو وتیشی، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو  لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر پۆلیس لەسەرهۆکار و چۆنێتی  ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

کامەران کەریم