بەهۆی شەڕێکی کۆمەڵایەتیەوە لەقەزای سەیدسادق ، پێنج کەس بریندار دەبن و بەهۆی سەختی برینەکانیان سیانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق بریندارەکان بەچەقۆ و فیشەک بریندار کراون و بەهۆی سەختی برینەکانیان ، سێ لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی کراون. دوو لەبریندارەکان لەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهیدشەوکەت چارەرسەرکراون.
بەگوێرەی زانیاریەکان شەڕەکە کۆمەڵایەتی بووە ، شەڕکەرەکان خزمی یەکن.
کامەران کەریم