زایەڵە - ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین و لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ کۆنترۆڵکردنی بارزۆریی کارەبا لە وەرزی هاوین و زیادبوونی خواست و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، لە وەزارەتی کارەبا بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و  بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی کۆنترۆڵی کارەبای شارەکان و بەرپرسانی چاکسازیی و کارپێکردنی وێستگەکان و هێڵەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان سازکرا.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی گرفتەکانی بەردەم بەڕێوەبردنی سیستمی کارەبا تاوتوێ کران و پێشنیازەکانی هەر کام لە بەشە جیاوازەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کارەبا لە وەرزی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا خرانەڕوو.

کامەران کەریم