زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات کە تۆمەتبارێکیان ژنە .
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند،دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٣ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە ، لە هەڵمەتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن ، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕی
١ کیلۆ و ٢٨ گرام حەشیش
٢٩٥ گرام کریستاڵ
٦ گرام گەرد
تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .
کامەران کەریم