زایەڵە ـــ لە گەشتێکی تایبەت و هاوبەشی هەرسێ گروپی شاخەوانی ڕاپەڕین و پیرمام و ئەڤەرێستدا بە ئامادەبونی سەرۆک گروپی شاخەوانی ئەڤەرێست(کاپتن گۆران) تابلۆی زانیاری سەرلانک ڕاست کراوەتەوە کە پێشتر ناوی لووتکەکە بە هەڵە نووسرابوو.
شاخی سەر لانک :
دەکەوێتە زنجیرە شاخی سەفین
بەرزییەکەی ( ١٤٤٦ ) مەترە
لەئاستی ڕووی دەریاوە.
گەشتەکە بەڕێبەری کاپتن گۆران بەڕێوە چوو.
وتەبێژی گوپی شاخەوانی ئەڤەرێست دەڵێت:
هەمیشە سوپاسی خوای گەورە ئەکەین کە توانیومانە سەرجەم ئەو لوتکەی شاخانە بە سەر بکەینەوە کە تابلۆی زانیارییان لێ دانراوە و گروپی شاخەوانی ڕاپەڕین هەمیشە پێشەنگە لە ڕاست کردنەوە و پارێزگاری کردن لە تابلۆی زانیاری ناوچەکان و دوبارە دانانەوەی تابلۆکان
ڕۆژی :چوار شەمە
ڕێکەوتی( ٢٠٢٣/٥/٢٤ )