زایەڵە - د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو ئاگر لە گەنمی بەشێک لە هاولاتیانی سنوری ناحیەی عەربەت و گوندی باریکە کەوتەوە بەو هۆیەوە بەداخەوە زیاتر لە دوو سەد دۆنم زەوی هاولاتیان لە سنورەکە سوتا ئەمرۆ سەردانی شوێنی ڕووداوەکەمان کرد و لەگەل بەشێک لە خاوەن زەویەکان کۆبوینەوە.
ناوبراو وتیشی، پاش گوێگرتن لە داواکاریەکانیان بەڵێنمان پێدان لە هەولدا دەبین بۆ هاوكاریكردنیان و كەمکردنەوەی ئەو بارگرانیەیی لەسەر شانیان دروستبووە لە لایەن حکومەتی عێراق و لایە پەیوەندیدارەکان.
کامەران کەریم