زایەڵە - کشتوکاڵی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان وبەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان وبەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان وبەڕێوەبەری وەرزش ولاوان ونوێنەری ڤێتنەری ونوێنەری پۆلیسی دارستان وهۆبەی سامانی ئاژەڵ وپلاندانان وخزمەت گوزاریە کشتوکاڵی یەکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ وهێزە ئەمنی یەکان وژمارەیەکی زۆری میدیاکان بڕی ۱۲٤۰۰۰سەدوبیست وچوارهەزار پەنجەماسی لەجۆری کارب خرایە نێوو بەنداوی دێوانە کەلەلایەن هاووڵاتی خێرخواز سوارە نوری یەوە دابین کراوە، هەرلەو ڕێگەیەو بەبیری وەزارەتی کشتوکاڵ هێنرایەوە کەبەڵێنەکەیان جێ بەجێ بکەن لەدابین کردنی پەنجەماسی بۆبەنداوی دەربەندیخان وکاربکەن بەهاوکاری وەزارەتی شارەوانی بۆچارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆی دەربەندیخان کەدەڕژێتە بەنداوی دێوانەوە.
کامەران کەریم