زایەڵە ــ لە ساڵی ٢٠١٤دا بەهۆی داڕوخانی سەهۆڵینی خومبو ١٥ شێرپای نیپاڵی گیانیان لەدەستدا و دوو شێرپای دیکەش بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە گیانیان لەدەستدا.  لە ساڵی ٢٠١٥دا بوومەلەرزەیەک کە نیپاڵی گرتەوە، بەهۆیەوە ١٨ شاخەوان لەسەروی بارەگای سەرەکی گیانیان لەدەستدا.

 ئەو ساڵانە کوشندەترین ساڵان بوون لەسەر شاخی ئەڤەرێست.  بەڵام ئەم وەرزەش بە هەمان شێوە تراژیدیا دەردەکەوێت.

 دوێنێ، ژمارەی قوربانیانی پشتڕاستکراوی ئەم وەرزە گەیشتە ١٢ شاخەوان دوای ئەوەی پێتروس سوارتی کەنەدایی (لەگەڵ شاخەوانی مادیسۆن) لە نزیک کەمپی ٣ گیانی لەدەستدا. سێ شاخەوانی دیکەش بێسەر و شوێنن  تیمەکانی فریاکەوتن و ڕزگاردەر، لە گەڕاندان بەدوایاندا تاکو بە زیندوویی بیاندۆزنەوە.

بارودۆخی  شاخی ئەڤەرێست لەمساڵدا خەفەت ئامێزە.  سەرچاوەکان لە کەمپی بنکە بە ئێکسپلۆرەرزوێبیان، ڕاگەیاندوە ژمارەیەکی زۆر تیمی فریاگوزاری و ڕزگارکردن  هەیە بۆ ڕزگاردنی ئەو کەسانەی کە بارودۆخیان ناجێگیرە 

 ماوەی چەند ڕۆژێکە دوو شاخەوان بێسەروشوێنن.  شاخەوانی کەڕو ڵاڵ هاواری بن هاشم لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لە کەمپی ٤ بێسەروشوێن بوو و شرینیڤاس ساینیس داتاترایا لە ٨٥٠٠ مەترەوە لە دیوی تبتییەوە کەوتۆتە خوارەوە ئەویش هیچ خەبەر و باسێکی لەسەر نیە. 

 سوهاجدا سزیلارد شاخەوانی هەنگاریس کە بڕیاری دابوو بەبێ شێرپا و بەبێ ئۆکسجین لوتکەکە ببڕێت  ئەویش ون بووە لە سەرووی بەرزایی کەمپی چوار.

وێنەکە سوهاجدا سزیلاردە لەسەرووی کەمپی سێ بە ماسکە گەرمکەرەوەکەی.