زایەڵە - لەڕاگەیەنراوێکی پارێزگای هەڵەبجە کەوێنەیەکی بۆزایەڵە نێردراوە هاتووە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە هاوڕێیەتی وەفدێک سەردانی قەزای پاوەیکرد و لەلایەن تەییب سەحرایی پارێزگاری کرماشان بەرپرسانی ئیداری پاوەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
لەدیدارێکدا کە مامۆستا قادری قادی ئامادەبوو، پەیوەندیەکانی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای کرماشان تاوتوێ کراو جەخت لەهەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردووپارێزگاکە کرایەوە و چەند بابەتێکی ئیداری گرنگ و پەیوەست بەهەردوولا گفتوگۆیان لەسەر کرا.
کامەران کەریم