زایەڵە -  بە ئامادەبوونی بەڕێزان و نوێنەری دە‌زگای خێرخوازیی (LDS)ی ئەمریكی و  بەرێوەبەری گشتیی  دیوان و بەرێوەبەری گشتیی بیناسازی و بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەت سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.

لەلایەن موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لێکرا. لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد ، پاشان وەزیری پەروەردە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پرۆژەی دروستكردنی 127 پۆلی خوێندن لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

زیاتر لە دوو ملیارد دینار بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخان كراوە، كە هەوڵ دەدەین پێش دەستپێکی  دەوامی ساڵی 2023 -2024 پرۆژەكە كۆتایی بێت.

لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە سوپاسی هەر یەک لە دەزگای خێرخوازی بارزانی و نوێنەری دە‌زگای خێرخوازیی (LDS)ی ئەمریكی کرد.

کامەران کەریم