زایەڵە - ئازاد جەلال ڕێنمایکاری پەروەردەیی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئه‌و زهواجهیه كه كچ ته‌مه‌نی ده‌چێته 30 ساڵ و به‌ناچاری به‌هۆی ترس له تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نیه‌وه به‌كه‌سێك ڕازی ده‌بێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیر ئه‌كاته‌وه. ئه‌م جیاوازییانه‌یان هه‌یه.كوڕه‌كه ئیسلامیه و كچه‌كه نامولتهزیمه.كوڕه‌كه ناكۆمهڵایهتیهو و كچه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه. كوڕه‌كه ناشیرینه و كچه‌كه جوانه.كوڕه‌كه له ماڵ نه‌ژیاوه و كچه‌كه هۆگری دایكیه‌تی.
وتیشی، خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌و زهواجهیه كچه‌كه مه‌رجی تۆزێك خواردنه‌وه له موناسه‌به‌دا قبوڵ ئه‌كات، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌س ناچێته قه‌بری كه‌سه‌وه.ئه‌و زهواجهیه كوڕه‌كه ئیسلامیه و كچه‌كه سفوره و ئه‌ڵێ كوره خوا هیدایه‌تی ئه‌دا. له‌گه‌ڵ هێنای زۆری لێئه‌كا له‌چك كا، كه كردی بیانوی تری پێئهگرێ.خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌وه‌یه كچی ئه‌وروپی بێنی گوایه موسوڵمان بوه. خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌و زهواجهیه كوڕه‌كه كچه‌كه به‌وه قایل ئه‌كا كه خانوو سه‌یاره‌ی ئه‌كا به‌ناوه‌وه.
خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌و زهواجهیه كه كچه‌كه ڕازی ئه‌بێ له‌سه‌ر ماڵ بێت و به كراسی به‌رییه‌وه ڕازییه. له ماڵه‌كه خه‌سوو هێوهرێكی هه‌یه.خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌و زهواجهیه كه كوڕه‌كه ته‌نیا به ڕه‌سم كچه‌ی بینیوه. خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌و زهواجهیه كچ له‌به‌ر بوونی معاش و سه‌رچاوه‌ی دارایی بێنی. یان له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی پاره‌ی بۆ به‌جێهێشتوه.بێگومان ئه‌و زهواجهیش خراپه كه له داخی ئه‌وه‌ی له ڕقی كه‌سێك زه‌واج ده‌كا كه لێی جیابۆته‌وه و ئه‌یه‌وێ به‌حسابی خۆی دڵی تهفێنێ و زه‌واج كاته‌وه. خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌و زهواجهیه كه پیاوه‌كه له ته‌مه‌نی باوكی كچه‌كه‌دا بێت. یان 20 ساڵ جیاوازی ته‌مه‌نیان بێت. خراپترین جۆری زه‌واج ئه‌و زهواجهیه كه كچه‌كه خۆی به مه‌غدور بزانێ. یان ژنیان بۆ كوڕه‌كه هێنابێت بۆ ئه‌وه‌ی بێت به پیاو.
کامەران کەریم