زایەڵە ـــ ساجید سەدپارا شاخەوانێکی خەڵکی وڵاتی پاکستان پاش چەندین ساڵ سەرکەفتنێکی ڕاستەقینەی بۆ سەر شاخی ئەڤەرێست ئەنجام داوە.

ساجید سەدپارا بێ کەڵک وەرگرتن لە بوتڵی ئوکسیجێن و تەنانەت بێ یارمەتی دانی شێرپا و بە تەنیایی توانیویەتی سەرکەفتنێکی ڕاستەقینە بۆ سەر بەرزترین شاخی جیهان، ئەڤەرێست ئەنجام بدات و خەونی چەندین ساڵەی باوی بێنێتە دی.

شایانی ئاماژەیە ناوبراو یەکەم پاکستانیکە کە بەو شێوازە توانیویەتی سەرکەفێت.