زایەڵە ـــ  ئاغەی گوڵی ئێرانی و یاریزانی سۆپەر لیگی پورتێگال لە وەرزی ـــ23 2022 بەنیازە هەر ساڵ باشتر لە ساڵی پێشوو یاری بکات.

مێهدی تارێمی لە لێدوانێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانەی پۆرتۆ، پاش وەرگرتنی خەڵاتی ئاغەی گوڵی سۆپەر لیگی پورتێگال، دەڵێت: ئەمە بۆ یەکمجارە کە عینوانی ئاغەی گوڵی لەسەر دادەنرێت و زۆریش هەست بە خوشحاڵی دەکەم و دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو هاوتیپییەکانم کە یارمەتییاندام و وەها چرکەساتێکیان بۆ ساز کردم، دەکەم. بەڕای من سەرکەفتن لە هەموو شتێ گرنگترە، هەمیشە ئەوپەڕی هەواڵ و تێکۆشانی خۆم بۆ یانەی پۆرتۆ ئەنجام ئەدەم.

ناوبراو لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئاخۆ کامە لە 22 گوڵە تۆماربووەکانی ئەوساڵت لا جوانە؟ دەڵێت: ئەو گوڵەی کە بەرانبەر بە تیپی بێنفیکا تۆمارم کردووە. بۆ من چۆنایەتی تۆمارکردنی گوڵم لا گرنگ نییە، ئەوی گرنگە تەنیا گوڵ تومارکردنە بە هەر شێوازێ کە مومکینە و هەمیشە بە تەواوەتی هەواڵی خۆم ئەدەم کە گوڵ تۆمار بکەم. هەستی زۆر خۆش و تایبەتم هەیە و هەوڵ ئەدەم باشترینی خۆم پێشکەش بکەم لەبەر ئەوەی ئامانجم ئەوەیە هەر ساڵ لەساڵی ڕابردوو باشتر دەرکەوم.