زایەڵە - به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان،كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانى عێراق ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
عیماد جەمیل ئەندامی به‌شى ڕاگەیاندن لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاندووه، بڕی 150 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، كە بەسە بۆ دەستپێكردنی كارەكانی كۆمیسیۆن .
وتیشی، كۆمیسیۆن پێویستی بە بڕە پارەی دیكە هەیە بۆ دابینكردنی تێچووی ستافی دەنگدان، كە ژمارەیان دەگاتە 250 هەزار فەرمانبەر، هەروەها بۆ دیاریكردنی بڕە پارەیەك وەك پاداشتێك بۆیان، كە دەكاتە 50 ملیار دینار، بەو پێیەی هەڵبژاردنی پێشوو تەنها كرێی فەرمانبەران گه‌یشته"60 ملیار دینار.
کامەران کەریم