زایەڵە - سالار مەحمود چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  وەک لای هەموومان ڕوونە، رووداوەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو، دۆخێکی نوێی ھێناوەتە پێشەوە کە پێویستی بە هەڵوەستەکردن وبەرپرسیارێتی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەیە. لەو سۆنگەوە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNKبڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان بە دەرفەتێکی نوێ دەزانین بۆ پابەندبوونی ھەرێمی کوردستان بەبنەما دەستوریەکانی ماوەی دیاریکراوی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە کە خۆی لە چوار ساڵدا دەبینێتەوە.هەروەها لەبارەی رەوشی کەمپی مەخمورەوە رایدەگەیەنین؛ کە ئەو پەلاماروگەمارۆدانەی سوپای عێراق، پێشێلی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی رێزگرتنە لە ئاوارەو پەنابەران، خوازیارین ئەو ھەڵسوکەوتانە کۆتایی پێ بێت، چونکە لایەنی دەرەکی دەیکاتە دەرفەت بۆ دەستوەردانی زیاتر لەکاروباری ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

وتیشی،  ھەروەھا دڵەڕاوکێی زیاتر لەناو خەڵکی سڤیلی ناو کامپەکە دەکات کە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکاندایە.

بانگەواز بۆ UN یش دەکەین، ھەڵوێستی ئینسانیان لەو بارەیەوە ھەبێت.ئامادەکاریەکان بۆ کۆنفرانسی بەرفراوانی١٠٠ ساڵەی لۆزان بەردەوامە، لە ئاستی جیاجیادا چالاکی سیاسی و دیبلۆماسی لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات ئەنجام ئەدرێت.داواکارین لەھەموو پارت و  لایەنە کوردستانیەکان و خەڵک  و پێکھاتەکان و ناوەندە ئەکادیمیەکان رۆڵیان ھەبێ لەسەرخستنی ئەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییە. لەھەمان کاتدا چالاکانە بەشداربن لەگەیاندنی پەیامی گشتی گەلی کوردستان لەبارەی پەیماننامەی لۆزان لە پێناوپرۆتستۆکردنەوەی ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە شومەدا. دۆخی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان لە بارێکی نالەباردایە. پرۆسەی بەعەرەبکردنی ناوچەکە بە نەرمی و ژێر بەژێرو مەترسیدار بەردەوامەو ھەموو لایەکی پەیوەندیداری لئ بەئاگا دەھێنینەوە. کە ئەو کردە نەخوازراوانە رەوشی ناوچەکەو ئارامی دەڤەرەکان دەشێوێنێت. بەتایبەتیش لەشەنگال و کەرکوک و خانەقین.

باسی لەوەشکرد، بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین، کە دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی کوردستانیش، لەبەردەم چەندین دەرفەت و گرفتدایە. بە خوێندنەوەی دروست دەتوانرێت گرفتەکان بگۆڕدرێن بۆ دەرفەت. لەم سۆنگەیەوە بانگەوازی، یەکێتی نەتەوەیی دوپات دەکەینەوە بۆ بەتەواوی ھەڵوەشانەوەی پیلانەکانی سەر خاک و خەڵکی کوردستان.

کامەران کەریم