زایەڵە - ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە ( پەنجا ) ملیۆن دیناریان دزیوە .دەرەنجامی هەوڵە بەدەوامەکانی هێزەکانی دەزگای ئاسایش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی ( ٤٤٣ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ، لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ( ٣ ) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد بە ناوەکانی :
( ئ ، ج ، ف ) لەدایکبووی ١٩٧١
( م ، م ، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٧
( ب ، م ، ل ) لەدایکبووی ١٩٩٨
كەهەستاون بە دزینی بڕی ( ٥٦ ) پەنجا و شەش ملیۆن دینار .
سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بغداد )ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو ، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .
کامەران کەریم