زایەڵە - له ڕۆژی له‌دایكبوونی هونه‌رمه‌ند مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ دا، دوو تابڵۆی هونه‌ری پێشكه‌ش به ماڵی ماملێ له مه‌هاباد كرا.
له 98ـه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی هونه‌رمه‌ند كورد مامۆستا محه‌ممه‌دی ماملێ‌دا، له ڕووداوێكی كوردانه‌دا، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كاك "ئیره‌ج قادری ئازه‌ر" 2 تابڵۆ كه پۆرتره‌ی مامۆستای هونه‌رمه‌ند ماملێ پێك هاتوون، پێشكه‌شی كردووه به ماڵی ماملێ له مه‌هاباد.
یه‌ك له‌و تابڵۆیانه چوار ساڵ پێش نه‌خشاندبووی و له وێنه‌كه‌ی له سۆسیال‌مێدیا به یادی ماملێ بڵاوی كردبۆوه و ئه‌مڕۆش له ماڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ڵیهاوه‌سی. به‌و بۆنه‌یه‌وه گروپێك له هونه‌رمه‌ندان و شارۆمه‌ندانی مه‌هاباد به پێشوازی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هونه‌رمه‌ند ئیره‌ج قادری ئازه‌ر چوون و بۆ ده‌ستخۆشكردن له‌و كاره جوانه له ماڵی ماملێ به‌شدار بوون و هه‌ردووك بۆنه‌یان پیرۆز ڕاگرت.
هونه‌رمه‌ند ئیره‌ج قادری ئازه‌ر (ژیله‌مۆ)
هونه‌رمه‌ند ئیرج قادری ئازه‌ر كه نانسناوی (ژیله‌مۆ)ی هه‌یه، له ساڵی 1347ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایك بووه. به هۆی كاره‌كه‌ی باوكی له زێدی خۆی دوور كه‌وتۆته‌وه و له شاره‌كانی مه‌راغه، سنه، و ته‌ورێز گه‌وره بووه. له منداڵییه‌وه خولیای شێوه‌كاری بووه و باوك و دایكی گه‌وره‌ترین هانده‌ری بوون. له ته‌ورێز له ژێر ده‌ستی مامۆستا كامڕان كامڕانی ڕاهێنانی له‌سه‌ر شێوه‌كاری به (ڕه‌نگ و ڕۆن) ده‌گه‌ڵ كراوه. هاوكات له به‌شی ئه‌ندازیاری ده‌رسی خوێند و بوو به ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی.
كتێبی ناڵه‌ی جودایی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆحی داناوه تا شێوه‌كاری بكاته ژانڕێك بۆ خه‌بات و گه‌شه‌ی هونه‌ری كه هه‌وێنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه و خه‌ڵك خۆی بێ. زۆر تابڵۆی ده‌گمه‌نی ئافراندووه كه ده‌توانین ئاماژه به تابڵۆی ڕه‌شه‌كوژی خه‌ڵكی سابڵاخ له‌لایه‌ن ڕووسه‌كان، تابڵۆی قه‌ڵای دمدم، تابڵۆی كۆسه مه‌ڕه‌نجان، تابڵۆی پیاوانی نه‌سووتی پاوه، تابڵۆی ژنانی به‌هار و ….چه‌ندین تابڵۆی تر بكه‌ین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ناسناوه‌كه‌ی دا ده‌ڵێ" بۆیه ناوی ژیله‌مۆم هه‌ڵبژارد چون وێكچوونێكی باش له نێوان ژیله‌مۆی ئاگر ده‌گه‌ڵ ناوه‌رۆك و مه‌به‌ستی كاره‌كانی خۆمدا ده‌بینم بۆ بووژاندنه‌وه و وێنا كردنی كولتوور و ئه‌ده‌بی خاكه‌كه‌مدا".