زایەڵە - وەزیرە ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند بەشدار یمان کرد لە خۆپیشاندانی  خاوەن زەویەکانی ٨ ی حەسارۆک لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند؛ بەداخەوە زیاتر لە (١٦ )ساڵە خاوەنی زەویەکانی هەشتی حەسارۆک چاوەڕێی گەیاندنی خزمەتگوزاری دەکەن بەڵام حکومەت وئیدارەی هەولێر جگە لە دەیان بەڵێنی بێکردار هیچ خزمەتگوزاریەکی پێویستیان نەگەیاندۆتە سەر ئەو کەرتەو تاکوئێستا خزمەتگوزاریان بۆنەچووەتاکوبتوانن خانوی لەسەر دروست بکەن ئەمە سەرەڕای ڕاگرتنی ڕێپێدان بەو زەویانەی دابەش دوو کراون بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ،جگە لەمەش ساڵانە باجێکی زۆریان لێ وەردەگیرێت وەک خۆیان ووتیان  ئەگەر باجیش نەدەین ئەوا لەهیچ فەرمانگەیەکی حکومەت  مامەڵەکانیان ناڕوات و دەوەستێنرێت.

وتیشی،  وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ پشتگیری خۆمان بۆ داواکاریەکانیان دەبڕی وبەڵێنمان پێدان کەئەگەر انشااللە نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنە دەسەڵات وەربگرێت کێشەی هەشتی حەسارۆک وهەموو ئەو کەرتانەی هاوشێوەن کەزیاتر لە١٢٠ هەزار پارچە زەوی دەبێت چارەسەر دەکات وگەیاندنی خزمەتگوزاری لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت.

کامەران کەریم