‌‎زایەڵە - لە دەستپێکی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق وبریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەفدی هاوڕێیاندا لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لەلایەن  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرانی پارێزگار و قائیمقام و بەرپرسانی سەربازی لە دامەزراوەکانی هەردوو حکومەتی ناوەندی و هەرێم پێشوازیان لێکرا.

دواتر تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجەدانا وبەشەجیاوازەکانی مۆنۆمێنتی بەسەرکردەوە. 

دواتر سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەی کردوو و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوان کرد.

ئازاد تۆفیق لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە وێڕای دووبارە بەخێرهاتن هیوای خواست خوێنەوەی سێهەمی پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە حکومەتی ناوەندی بەسەرکەوتوانەتێپەڕبێت،هاوکات یاداشتێکی پێشکەش بە وەزیری ناوخۆ کردکە داوای کرد لە پرۆسەی دامەزراندن و فراوانکردنی دامەزراوەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندی و بوجە هاوکاری پارێزگای هەڵەبجە بکرێت و لە پرۆسەی دەرهێنانی جەواز ناوی پارێزگای هەڵەبجە بهێنرێت.

لای خۆشیەوە وەزیری ناوخۆی عێراق سوپاسی پارێزگاری هەڵەبجەی کردو ڕایگەیاند هەڵەبجە شارێکی جوانە و خاوەن مێژوویەکی گەورەیە هاوکاری دەبین .

کامەران کەریم