زایەڵە - کۆمەڵگە و خێڵ ئەو ژینگەو مەئوایەیە کەتاک  تێدا گەورە دەبێت تێداگەشەو نەش ونما دەکات، ئەمە بەمەفهومە گشتیەکە، واتە ژینگەیەکە کەتاکەکانی مرۆڤ تێیدا مامەڵە دەکەن لەگەڵ یەکدی لەسەر ئەساسی موحیبەت ڕزو حورمەت.

بەداخەوە ئێستا خێڵ و گروپ و چوزانم هۆزو قەبیلە کراوە بەکاڵایەک خەڵکێک دەیانەوێ لەو گۆشەوە پێ بگەن و دەربکەون بناسرێن، ئێ نابێ تۆ هیچ ئاستێکی مەعریفی و سەقافەت نەبێت یاخود ئەوەندە مێشکت کارنەکا بتەوێ بەهەندێک هاشوهوش خۆت بەرجەستە بکەیت لەنێو کۆمەڵگە.

کۆمەڵگەی ڕۆشنبیرو بافەرهەنگ و ئاست بەرز پێوەری سەرەکی سەرەتا ئینسانی بوونە ، بەرمەبنای ئەو میتۆدە تۆ کاردەکەیت نەک لەسەر ئەساسی بنەماڵەو  ژمارەی کەس و ناسراو، ئێمە زۆر گرنگە بەردەوام کاربکەین بۆئەوەی تاک ڕۆشنبیربێ لەڕووی هەڵسوکەوت و ڕەفتارو گوفتارو مامەڵەی بەردەوامی لەناو کایەکانی کۆمەڵگەکەی.

ڕاستە ئەمە خەباتی ڕۆشنبیری بەردەوامی دەوێت ئێمە نابێت تانەوتەشەری هەندێک کەسانی بیرڕەجعی  وکۆنە فکر ،لەکارکردن بۆ فراهەم کردنی ئەو مامەڵە تەندروست و مرۆڤ دۆستانەیە لاواز بین و ماندوو بین. داواکارم لەکۆی تاکەکانی کۆمەڵگە دوور بکەونە لەخێڵگەرای بەمانا دروست کردنی کەسێک وەک ڕەمز یاخو چوزانم ناوی لێنراوە براگەورە یان دەم سپی،مرۆڤ خی باشترین کەسە کە دەتوانێ کارەکانی ڕۆژانەی ڕای بکات، زاڵ بێت بەسەر گرفتەکانی کۆنتڕۆڵی خۆی حۆی باشتر دەیکات.

واز بێنن لەدروست کردنی بتی دوو پێی زیندوو ، بۆچی مەگەر مرۆڤ لەڕوی عەقڵ و مەعریفە و لەشولارە هەمووی وەک یەک نیە، ئیدی چ پێویستی بە مرۆڤگەلێکە لەباتی ئەو بیر بکاتەوە ،بڕیار بدات، ڕێنیشاندەری بێت، لەکاتێکدا ئەو خۆی پێ حەل ناکرێت، لایەنی مەعریفە و سەقافەتی سفرە،کۆمەڵگا بەلێبوردەیی و خۆشەویستی و یەکسان و بون و ڕێزەوە جوانە.

نەگبەتیە بۆ ئەو میلەتەی تازە بگەڕێتەوە بۆ عەسری جاهیلی ،خەڵکانێک بکاتە ڕێنیشاندەری کە ئەتەکێتی قسەکردن و مامەڵەو ڕەفتارو گوفتاری زفت بێ، ئێمە بەردەوام دەبێت کار بۆبێدارکردنەوەی تاکەکان بکەین کە ژیان بە کۆیلایەتی لەبەرگێکی نوێدا مۆدێلی نەماوەو کۆنە .

لێرە مەبەستم ڕونە ، تاکۆمەڵگا بیر نەکاتەوە تاتاکەکانی پرسیاریان نەبێ، ناگەنە ئاستی کۆمەڵگەی پێش کەوتوخواز، ئومێد دەکەم هەمومان یەک ئامانجمان هەبێت، دژی خێڵگەرای بین بەو مانایەیە کەسانێک سودمەند بن لەسەر ئەساسی زەلیل کردن و بەکۆیلە کردنی کەسانی دیکە.