زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،بەهۆی ئەنجامدانی هەندێک کار بەبێ مۆڵەت و رێنماییەکان، لیژنە هاوبەشەکان ئارایشگای نایلس بای لاڤین ی لە گەڕەکی کانیکوردە داخست.
 
بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشگاکانی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خاوەنی ئەو ئارایشگایە سەرەڕای ئەوەی کە مۆڵەتی کارکردنی نەبووە، بۆئەوەی لەچاوی لیژنەکانەوە دوربێت لەناو دووکانی پۆشاک فرۆشتنەوە مشتەرییەکانی بردووەتە ناو ئارایشگاکەوە، ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەربۆیە لەلایەن لیژنەکانەوە داخراو رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
 
کامەران کەریم