زایەڵە - د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەڵێنــێکە داومانـا بەخوا و خەڵکمان دوێنێ دادپەروەری و نەهێشتنی زوڵمان چەسپاند، ئەمڕۆش مــافی خوراوی خەڵکمان دەگڕێنینەوە. کە ئەمرۆ بودجە پەسەندکرا واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچەی هاوڵاتیان نامێنێت و هەموو مانگێک لە سەری مانگ موچە دەدرێت بە هاوڵاتیان وەک هەموو پارێزگاکانی عێراق.
وتیشی، دوا دەرفەتە ئەمڕۆ لە بەردەم هەموو لایەنە کوردیەکان واز لە ئینکاری سیاسی بهێنن و پشتیوانی داواکاریەکەی یەکێتی بن لە گەرانەوەی پاشەکەوتی موچە ، هاولاتیان و موچە خۆرانی کوردستان لە ڕابردودا نارەحەتی زۆریان چەشتوە ئەگەربێت و هەر لایەنێک دژی ئەم بڕگەیە بێت ئەوا لە داهاتودا بە دڵنیایەوە هاولاتیان رەحمیان پێ ناکەن و سزایان دەدەن.
ڕونیشیکردەوە، ئەمڕۆ پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە، خۆ ئەگەر لایەنە کوردییەکانی تر وەک دوێنێ بیناوی جۆراو جۆر بۆ رێکەوتنی ژێر بەژێری خۆیان بهێننەوە و لەگەلمان نەبن، ئەوە هەر پاشەکەوت دەگەڕێنینەوە.
کامەران کەریم