زایەڵە - لەمانگی ڕابردوو (30.057) كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە چارەسەریان بۆ کراوە 

سامان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخۆشخانەی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 2023/5/31 لەنەخۆشخانەی شار 30.057 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 23.177 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 1.119 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار 7.315 نەخۆش داخڵ كراون و لەو ژمارەیە 2.359 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.094 لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 1.170 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 1.008 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 357 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار و 649 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

وتیشی،  هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.607 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 170 یان نەشتەرگەری قەستەرە و 103 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 89 نەشتەرگەریان بۆ مناڵان ئەنجام دراوە.

ڕونیشیکردەوە،   مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 99.026 شیكاری تاقیگەیی و 2.973 هێڵكاری دڵ كراوە و 11.024 تیشك و 2.790 سۆنەر و 502 ئیكۆ و  2.592 چارەسەری سروشتی كراوە.

کامەران کەریم