زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند داواکاریی ئەوان جێگیربوونی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنیە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە تاران لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و پێوەندیی ئێران لە گەڵە هەرێم، وتی: ڕاوێژ و پێوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق بە شێوەی بەردەوام بوونی هەیە بە تایبەت هاوپێوەند بە هەرێمی کوردستان و سەفەری بەرپرسانی باڵای عێراقی بۆ ئێران.

وتیشی: تەرکیز لەسەر جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق بە تایبەت هاوپێوەند بە جێگیربوونی هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ناوەند لە سنوورەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها چک کردنی گرووپە چەکدارەکان لە هەرێمە.

ڕاشیگەیاند: ئێران هیوادارە ڕێککەوتنی ئەمنی جێبەجێ بکرێت و نیگەرانییەکانی ئەم وڵاتە بە جێگیربوونی هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ناوەندیی عێراق لە سنورەکان بسڕێتەوە.