هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان ئێران و عیراق لە دەروازەی سنوری باشماخەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژکرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیسماعیل عەلی  ئاغا لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی خاڵی سنوری باشماخ  رایگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان  و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە درێژکرایەوە .

پێشتریش بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری نێوان ئێران و عیراق راگیرا.