زایەڵە ـــ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دامەزراندنی گروپەکەمان ( گروپی شاخەوانی قەرەچوغ ) وە دانانی تابلۆی گروب لەسەر چیایی سەرگەشەکەی قەرەچوغ لەسەر بەرزترین لووتکە ( بێژنگ بەسەر ) کە بەرزیەکەی ( 948) لەسەر ئاستی ڕووی دەریا وهەر یەک لەم بەڕێزانە ئامادەبوون وبەشداریان لە دانانی تابلۆی گروپ کرد
1- بەڕێز مامۆستا سامی
2-کاک شێرزاد حەداد سەرۆکی شاخەوانی کۆدۆ
3- کاک مەحمود بابان لە دەستەی دامەزراندنی گر،وپی شاخەوانی سەفین
وسوپاس وپێزانینی گروپ شاخەوانی قەرەچوغ ئاراستەی بەڕێز وبرای خۆشەویست وزێدە ئازیزمان( رائید جوهەر سورچی ) کە دوو ساڵە هاوکارمان بووە بۆ دامەزراندن وڕاگەیاندنی گروپ ودانانی تابلۆ لەسەر چیای قەرەچوغ
بەشی ڕاگەیاندنی گروپ