زایەڵە - سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو پارەیەی بۆ کڕینی دەرمان لە یاسای بودجەی گشتی تەرخانکراوە، تەنیا بەشی 35٪ دەکات. بەرپرسێکی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "بۆ دەرمان تەنیا 10٪ بۆ 15٪ پشت بە بەغدا دەبەستین.

ماجید شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،ئەو پارەیەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ کڕینی دەرمان تەرخانکراوە تریلیۆنێک و 600 ملیار دینارە کە ئەمە تەنیا پێویستیی 35٪ پڕ دەکاتەوە، لە کاتێکدا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە نزیکەی 4 بۆ 5 تریلیۆن دینارە بۆئەوەی بتوانن پێداویستیی هاووڵاتییان لە کڕینی دەرمان جێبەجێ بکەن.  

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر یاسای بودجە نەبوو و لەسەر بنەمای یەک لەسەر 12 مامەڵە دەکرا، ئەمساڵیش بەهۆی دواکەوتنی پەسندکردنی بودجەوە دەرمان کەم بووەوە، بەڵام "دوای پەسندکردنی یاسای بودجەی گشتی ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت؛ گرێبەستەکان هەموو ئامادەن، تەنیا دابینکردنی پارە ماوە.

کامەران کەریم