زایەڵە ـــ قۆناخی دوایینی هەڵبژاردنەکانی تیپی نەتەوەیی کاراتێ خانمانی ئێران پاش دیاری کردنی پێنج کەسی یەکەم کۆتایی پێهات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی کاراتێ، قۆناخی دوایینی هەڵبژاردنەکانی تیپی نەتەوەیی کاراتێ خانمانی ئێرانی بە مەبەستی دیاریکردن و ناردنی چەن کەسی یەکەم بۆ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا کە بڕیارە لە وڵاتی مالێزیا بەڕێوە بچێت، ڕۆژی سێشمە ڕێکەوتی 30 جۆزەردان لە هوڵی شەهید ئەفراسیابی شاری تاران ئەنجام درا.

نێوی خانمە وەرزشوانە هەڵبژێردراوەکان بەم شێوازەیە

سارا بەهمنیار پارێزگای گێڵان
فاتیمە سەعادەتی پارێزگای مازەندەران
ئاتووسا گولشادنەژاد پارێزگای کرماشان
موبینا حەیدەری پارێزگای تاران
لەیلا بورجعەلی پارێزگای قەزوێن

پێشبڕکێیەکانی قارەمانی کاراتێ ئاسیا 2023 لە 30 پووشپەڕ تا یەکەمی مانگی گەلاوێژ لە وڵاتی مالێزیا بە ڕێوەدەچێت.