هێزەكانی ئاسایش بۆ بڵاوەپێكردنیان، تەقەیان بەسەر خوێندكارانی پۆلی 12 لە سلێمانی کرد دوای ئەوەی بەردیان گرتە تەلاری پەروەردەی و دەرگای تەلارەكەیان شكاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە خۆپیشاندانەكانیان بەردەوام بوون و لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی گردبونەوە، دواتر بە بەرد دەرگای تەلارەكەیان شكاند.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكان، بۆ بڵاوەپێكردنی خوێندكاران هێزەكانی ئاسایش تەقەیان بەسەردا كردون بەڵام كەس بریندار نەبوە.
سەرچاوە ئاگادارەكان باس لەوەدەكەن: دواتر خوێندكاران گردبونەوەكەیان بەرەو بەردەم تەلاری پارێزگای سلێمانی گواستوەتەوە.
March 18, 2021