زایەڵە - حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ‎دوای هەوڵ وبەدواداچونی بەردەوام و سەردانەکانمان بۆ لای بەرێزوەزیری ئاوەدانکردنەوەونیشتەجێکردن بەرێزیان فەرمانیان کرد بەئامادەکردنی دەرخستەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای بیارە-تەوێڵە بەسێ قۆناغ ،قۆناغی یەکەم رێگای نێوان بیارە-بەڵخەیە بەدرێژایی ٤،١ کیلۆمەتر دوای ئەوەی رەزامەندی تەمویلی پرۆژەکە لەلایەن بەرێز  وەزیری دارایی و ئابوریەوە پەسەند کرا بەخۆشحاڵیەوە بەم نزیکانە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .

ڕاشیگەیاند: پێویستە سوپاس و دەستخۆشی  هەریەک لەبەرێزان جەنابی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و جەنابی وەزیری دارایی وئابوری بکەین و هەروەها سوپاسی بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەڵەبجە و هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکەین هاوکارو پشتیوان بوون لەبەجێگەیاندنی ئەم پرۆژەیە.

وتیشی،   ئەرکی سەرشانمانە وەک بەرێوبەری ناحیەی بیارە خزمەتی هاوڵاتیانی ناحیەکەمان بکەین و بەردەوام دەبین لەگەیاندنی داواکاریەکانیان بەلایەنی پەیوەندیدار  هیچ رێگری و لەمپەرو بەربەستێک ساردمان ناکاتەوە لەخزمەتکردنی هاوڵاتیانی خۆشەویستی ناحیەی بیارە  .

کامەران کەریم