زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای خوێنبەربوون ڕۆژی هەینی سەرەڕای پشوی فەرمی قائیمقامی دەربەندیخان بەیاوەری ن. هۆبەی ڤێتەنەری و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان سەردانی کوشتارگەی دەربەندیخان یان کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی ناو کوشتارگەکەیان کۆڵیەوە.
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەرپەرشتیاری کوشتارگەکەی ڕاسپارد کە پێویستە لە کەمترین ماوەدا ناو کوشتارگەکە خاوێن و نۆژەنبکەنەوە و تاوەکو لە لایەن تیمەکانی هۆبەی ڤێتەنەری ناو کوشتارگەکە بە دەرمانی دژە ڤایرۆس و قڕکەری حەشەرات و مێروو دەرمانڕێژبکرێت و ئامادەبکرێت بە ڕووی قەساب و هاوڵاتیاندا بۆ ڕۆژانی پێش جەژن و دوای جەژنی قوربانی پیرۆز
داواکارین لە قەساب و هاوڵاتیانی خۆشەویست کە پاپەندبن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و گۆشتی بێ مۆر نەکرن و کاری قوربانیکردن لە کوشتارگەی دەربەندیخان لە ژێر چاودێری پزیشکی ڤێتەنەری و ڕێنمایەکانی تەندروستی ئەنجامبدەن بۆ دوربوون لە پەتای خوێن بەربوون لە لایەن لیژنەکەوە چاودێری ووردی قەسابخانەکان دەکرێن هەر قەساب و کەسێک پاپەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان نەبێت سزا دەدەرێت.
کامەران کەریم