زایەڵە – شاندێکی سیاسی – ئەمنیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی هەولێری کردووە.

شاندە ئێرانییەکە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەرپرسان و چالاکانی سیاسیی هەرێمی کوردستان دیداری گفتوگۆی کردووە.

ئەم سەردانە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی بە هۆی شەڕی ناوخۆی کۆمەڵە گرووپێکی دژبەری ئێران دوو ئەندامی ئەو گرووپە کوژران.

هەڵکوتانە سەر کەمپی موجاهیدنی خەڵق ناسراو بە مونافقین لە ئاڵبانی و شەڕی ناخۆی گرووپی کوردی نەیاری ئێران دوو ڕووداوی گرینگی ئەمنیی حەوتووی ڕابردوو بوون.